ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە وێنەی بکوژی عەلی ئەرکان ساڵحی ئەندامی پۆلیسی کەرکوکە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "وێنەی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر پۆلیسی فریاکەوتن دانیشتوی ناوچەی فەتحەی سەر بە پارێزکای تکریتە لە ئێستادا دەست بەسەرە".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی هاوپێچکراوە چەواشەکارانەیە و ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو وێنەیە بڵاوکراوەتەوە وێنەی بکوژی (عەلی ئەرکان ساڵحی) کارمەندی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک نییە وەکو ئیدیعا کراوە، بەڵکو وێنەی کەسێکە بەناوی (فەواز عوبەیدی) هەروەها هیچ پەیوەندیەکی بەو ڕووداوەوە نییە و تاکو ئێستا (عوبەیدی) چالاکیەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکاتەوە، واتا بکوژەکە نییە بەپێچەوانەی ئەوەی لە لایەن هەندێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ دوێنی بەرواری 7 حوزەیرانی 2024 ڕایگەیاند کەوا دوو کەس لە ئەندامانی باندە دزەکە دەستگیر کراون کە ڕوبەڕوی هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتن بوونەوە کە (عەلی ئەرکان ساڵحی) ئەندامی بوو.

 

 

 

 

لە دوای ڕوبەڕوبوونەوەی هێزێکی سەربە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک لەگەڵ ئەو باندە دزە یەکێک لە ئەندامەکانی بەناوی (عەلی ئەرکان سەعید ساڵحی) گیانی لەدەستدا کە دەکاتە کوڕی بەڕێوەبەری بەشی خانەنشینی پۆلیسی کەرکوک.