ئایا حەلبوسی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی وەک سەرۆکی پەرلەمان دوای بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگای تەمییز کە تێیدا بڕیارێکی دادگای فیدراڵی بە پووچەڵ زانی و پووچەڵی کردەوە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیالاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "محەمەد حەلبوسی دەبێتەوە سەرۆک پەرلەمان دوای بڕیارەکانی دادگای تەمییز کە بڕیقرەکانی دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندەتەوە".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایە ڕوون نییە، بەو پێیەی بڕیاری دادگای تەمییزی ژمارە (4/دەسەڵاتی گشتی/2024) سەبارەت بە گۆڕینی مادەی (35/چوارەم/أ-4) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9بۆ ساڵی 2014 کە دەڵێت (دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی یاخود ئەوەی دوای شایەنی موچەیەکی خانەنشینیە بە ڕێژەی 80% لە کۆتا مووچە و تەرخانکراوەکانی کە وەری دەگرت پێش ئەوەی خانەنشین بکرێت، ئەگەر خانەنشین کرا بە ویستی خۆی و خزمەتی زیاتر لە ٣٠ ساڵی هەبوو وەکو دادوەر یاخود داواکاری گشتی)،بە (هەڵوەشاوە)هەژمار دەکرێت بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە یەکێک لە ڕوکنەکانی نەبێت یەکێک لەو ڕوکنانە دادگای فیدراڵی بۆی نییە دەستکاری دەقێکی یاسای کارا بکات و دەسەڵاتی هاوشێوەی نییە، دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەسەڵاتی پێبدرێت، بەگوێرەی ئەوەی لە بڕیارەکەی دادگای تەمییز هاتووە، کە پێیوابوو وتنی پێچەوانەی ئەوە بە پێشێلکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە کە لە مادەی (٤٧)ی دەستووردا هاتووە، بەو پێیەی هیچ دەسەڵاتێک بۆی نییە ئەرکەکانی دەسەڵاتێکی دیکە جێبەجێ بکات.
ئەو بڕیارەی دادگای تەمییز کە لە سەرەوە ئاماژەی پێدراوە تەنها بۆ یەک یاسایە بۆ دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە دەستکاری کردنی ناوەڕۆکی دەقی یەکێک لە یاساکانی خانەنشینیە نەک گشت ئەو بڕیارانەی کە دراوە، واتا کاری پێناکرێت بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە ئەندامیەتی (محەمەد حەلبوسی) ،بۆیە ناتوانێت تانە بگرێت لە بڕیارەکە و بگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی وەکو ئیدیعا کراوە، بەو پێیەی بڕیارەکە دەبێت لە لایەن گشت دەسەڵاتەکان پەیڕەو بکرێت بەپێی ماددەی 94 لە دەستووری عێراق، ئەگەر یەکێک لە ڕوکنەکانی لە دەست نەدات وەکو لە بڕیاری دادگای تەمییز ئاماژەی پێدراوە.
هەروەها پەڕەی فەرمی پارتی تەقەدوم لە زاری سەرۆکەکەیەوە (محەمەد حەلبوسی) بڵاویکردۆتەوە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای تەمییز:
"بەهیچ شێوەیەک لە شێوەکان ناگەڕێمەوە بۆ کارکردن لەم خولە".