ڕاستی ئەو لێدوانە چییە کە خراوەتە پاڵ بلاسخارت گوایە وەسفی هادی عامری کردووە بە "سۆزدار و ڕۆمانسیی"؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بلاسخارت:هادی عامری سۆزدار و ڕۆمانسییە".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، لە کاتی گەڕان بۆ لێکۆڵینەوە لەو هەواڵەی خراوەتە پاڵ نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق(جینین هینیس-بلاسخارت) نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.

بەو پێیەی بلاسخارت هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە لەسەر هەژمارە فەرمیەکەی لە پلاتفۆرمی ئێکس، هەروەها لەهیچ چاوپێکەوتنێک دەرنەکەوتووە کە تێیدا لێدوانی هاوشێوە بدات، هەروەها هیج دەزگایەک یاخود ماڵپەڕێک لێدوانی هاوشێوەی لە زاری بلاسخارتەوە نەگواستەتەوە.