ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساتی ڕاکردنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلە لە کاتی هێرشەکەی ئێران؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە ساتی ڕاکردنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلە لە کاتی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە و ڕوون نییە،بەو پێیەی لە ڤیدیۆکەدا هۆتیل (Four Seasons) دەردەکەوێت لە پایتەختی ئەرجەنتین (بوێنس ئایریس)،جێی باسە لە گرتە ڤیدیۆکەدا پەیکەری ئەسپەکان دەردەکەوێت کە هەمان ئەو پەیکەرانەیە کە لە گۆڕەپانی هۆتێلەکە هەیە.

ئاژانسی (فرانس پرێس) توانیویەتی بە دیاریکراوی ئەو شوێنە دەستنیشان بکات کە ڤیدیۆکەی لێ تۆمارکراوە، ئەو ئاژانسە شوێنەکەی بەراورد کردووە لەگەڵ چەند گرتەیەک کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت و دیاریکردووە کە شوێنەکە نزیکی هۆتێل (Four Seasons)،هەروەها ئەو ئاژانسە پەیوەندی بە (دلفینا دابۆنتی) بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتیەکانی هۆتێلەکە کرد و پشتڕاستی کردوەتەوە کە ڤیدیۆکە لە پێش هۆتێلەکە تۆمارکراوە.


بەزۆری ئەو کۆبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی هەوادارانی گۆرانیبێژێک کە لەو هۆتێلە دەمایەوە.

@tierrademusika

Louis hoy saliendo a saludar 🥹💖 #louistomlinson #faithinthefuture #Louis #argentina #fourseasons #buenosaires #tour

♬ Always You - Louis Tomlinson

@may.montenegro

#louistomlinson #louisenargentina Airbag en todos lados ysi

♬ sonido original - May