ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە گوایە درۆنێکی ئێرانە ئاڵکاوە بە وایەری کارەبا لە عێراق؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "یەکێ لە دڕۆنەکانی ئێران لە زیقار خۆی کێشا بەعامودی کارەبا".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی هیچ پەیوەندیەکی نییە بەو دڕۆنانەی ئێران کە ئاڕاستەی ئیسرائیلی کرد لە بەرواری 13 نیسانی 2024.

پێش مانگێک ڤیدیۆکە بڵاوکراوەتەوە کە درۆنێک نیشان دەدات کە لکاوە بە وایەری کارەباوە، ئەوەش ئەو ئیدیعایەی ڕەتدەکاتەوە کە گوایە یەکێکە لەو درۆنانەی دوێنێ ئێران ئاڕاستەی ئیسرائیلی کرد.

دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە بە ئیدیعایەکی چەواشەکارانە دوای ئەو هێرشەی ئێران دێت کە دەیان موشەک و درۆنی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد، وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا لە ماوەی ڕابردوودا.