ڕاستی ئەو وێنەیە چییە گوایە پەیکەرێکی نامۆ لە دەروازەی شاری ناسڕیە جێگیرکراوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دانانی پەیکەرێکی نامۆ لە دەروازەی شاری ناسڕیە لە بەری بەتحا".

ڕونکردنەوە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە و ڕاست نییە،بەو پێیەی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە بەشێکە لە ستوونی ڕووناک کردنەوە کە داپۆشراوە پێش ئەوە جێگیر بکرێت، نەک پەیکەرێکی نامۆ وەک چۆن ئیدیعا کراوە،هەروەها گەشتین بە چەندین وێنە کە هەمان ستوون نیشان دەدات دوای جێگیر کردنی.

جێی باسە کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دەروازەی ناسڕیە لە بەری ڕۆژئاوا بەیاننامەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ئاماژەی پێداوە

"پێمان سەیرە کە چەند پەیجێک هەستاون بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ستوونەکان بە داپۆشراوی بۆ بەلاڕێبردنی ڕای گشتی گوایە پەیکەری نامۆ لە دەروازەکە جێگیر کراوە".