ئایا وێنەی کۆبوونەوەی ئاسایش لە دەوری پەیکەری ئەبو جەعفەری مەنسور نوێیە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هێزێکی ئەمنی لە دەوری پەیکەرەکەی ئەبو جەعفەر مەنسور لە بەغدا بڵاوەی پێ کراوە، هەرەشەی تێکدانی کراوە".

ڕونکردنەوە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی وێنەکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022، دوای ئەوەی هەندێک کەس هەڕەشەی تێکدانی پەیکەرەکەیان کرد.

دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە دوای ئەوە دێت کە سەرلەنوێ مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و داواکاری بەردەوام هەیە لەلایەن هەندێکەوە بۆ تێکدان یاخود لابردنی ئەو پەیکەرە لە بەغدادی پایتەخت.

جێی باسە هێزەکانی ئاسایش ڕایانگەیاند کەوا کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بە نوسینی وشەی نەشیاو لەسەر پەیکەرەکە، ئەوەش دوای ئەوەی داواکرا کە لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانبارەکە بکرێ.