ڕاستی ئەو هەواڵە چییە گوایە پاسێک کە زیارەتکارانی عێراقی دەگواستەوە بۆ سووریا هێرشکراوەتە سەری؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "لە نزیک شاری مەیادینی سووریا هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر پاسێکی زیارەتکارانی شیعە".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق ڕایگەیاند ئەو هەواڵە ڕاست نییە، ڕونیکردوەتەوە کەوا " ڕۆژی شەممە لە بەرواری 27 نیسانی 2024 ئۆتۆمبێلێکی عێراقی لە جۆری جی ئێم سی لە خاڵێکی پشکنین وەستابوو لە ناوچەی ئەغوات لە پارێزگای دیر الزور نزیک هۆتێل بوستان کە فیشەکێکی هەڕەمەکی لەو دیوی ڕووباری فورات تەقێندرا و بەر سەرنشینێکی عێراقی کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا"، بەپێی ئاژانسەکانی عێراق و سووریا.
بەگەڕانی زیاتر بۆمان دەرکەوت ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (جاسم محەمەد دەخیل) ئەمەش لە سەەدانێکیدا بۆ سووریا.