ڕاستی ئەو وێنەیە چییە گوایە پەیکەری دوو ماسیە لە نزیک دەریاچەی حەبانییە لە ئەنبار؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "پەیکەری ماسی لەشاری دیوانیە ی عێراق".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، پەیکەری ئەو دوو ماسیەی لە وێنەکەدا بەدیدەکرێت لە شاری مەهدیەی وڵاتی مەغريبە نەک لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق وەکو ئیدیعا کراوە.

ئەو پەیکەرە توڕەبوون و گاڵتەجاڕیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە مەغريب، و هەندێک بە وروژێنەر ناویان برد، ئەو پەیکەرە لە ساڵی 2020 ڕوخێنرا دوای ئەوەی گلەیی و گازندەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەلایەن هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە بەهۆی شیاوازەکەی.

جێی باسە ناو بە ناو وێنەی پەیکەری نامۆ بڵاودەکرێتەوە گوایە لە عێراق دانراون، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوە لێیان بۆمان دەردەکەوێت کە پەیکەری وڵاتانی دیکەن، پێشتر چەندین پۆستمان ڕونکردوەتەوە لەسەر ئەو بابەتە.