ڕاستی ئەو پۆستە چییە کە باس لە بەشداریکردنی شازادە سەلما دەکات لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "شازادە سەلما کچی پاشای ئوردن 5 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە".

ڕاستییەکە
 ئەو پۆستەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڕاپۆرتەی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و دەستکاری ڕەسەنەکە کراوە بە دانانی سەردێڕێکی جیاواز، ڕاپۆرتە ڕەسەنەکە لە گۆڤاری (Emirates Woman) بڵاوکراوەتەوە لە بەرواری 10 نیسان، بە ناونیشانی" 4 جار شازادە سەلما لە ئوردن سەلماندویەتی کە بە هیواترین شازادەیە".

هەروەها ئەو گۆڤارە هیچ ڕاپۆرتێکی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە کە باس لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکات وەکو ئیدیعا کراوە.

هەروەها بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەستاون بە دووبارە بڵاوکرنەوەی گرتەیەکی ئەو ڕاپۆرتە کە گوایە ڕۆژنامەیەکی نەمساوی هەواڵی بەشداریکردنی شازادە سەلما لە خستنە خوارەوەی 6 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئاسمانی ئوردن بڵاوکردوەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتە ڕەسەنەکە بۆمان دەرکەوت کە ڕۆژناماکە ئاماژەی پێداوە کە "دەنگۆی" بەشداریکردنی ئەو شازادایە هەیە لە خستنە خوارەوەی " 5 بۆ 6 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان" بەڵام هیچ لێدوانێکی فەرمی نییە لەسەر ئەو بابەتە، هەروەها ڕوونیان کردوەتەوە کە "شتێکی زەحمەتە ئەو بەشداری کردبێت لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران، بەڵام مەحاڵ نییە :لە کانوونی یەکەمی2023 ،ڕاگەیندرا کە یەکێک لە ئەرکە سەرەتاکانی گواستنەوەی یارمەتی بووە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە".

واتا ئەو ڕاپۆرتە باسی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە بڵاوکراوەتەوە نەک گواستنەوەی هەواڵەکە بە دڵنیاییەوە وەکو چۆن ئیدیعا کراوە.

جێی باسە ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی داوە کە" هێزی ئاسمانی ئوردن دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خستوەتە خوارەوە کە سنووری ئاسمانی ئەو وڵاتەی بەزاندووە بەرەو ئیسرائیل"، ئەوەش بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی کە ناوی نەهێناوە.