ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە گوایە ساتی بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی ئێرانە لە لایەن قوبەی ئاسنی ئیسرائیلەوە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆیەکە بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ساتی پوچەڵکردنی بە شێک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل".
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی هاوپێچکراوە کۆنە، ڕۆژنامەی تێلیگراف لە بەرواری 12 تشرینی یەکەمی 2023 بڵاویکردۆتەوە بە ناونیشانی "قوبەی ئاسنینی ئیسرائیل ڕێگری لە موشەکەکانی حەماس دەگرێت لە عەسقەلان".
Hamas rockets vs. Iron Dome. Ashkelon. pic.twitter.com/lsNO0eH6TF
— Clash Report (@clashreport) October 11, 2023
حەماس چەندین موشەکی ئاڕاستەی شاری عەسقەلان کرد لە ئیسرائیل دوای ئەوەی ماوەیەک کاتیدا بە دانیشتوانی ئەو شارە کە شارەکە چۆڵ بکەن.
لە بەیاننامەیەکدا یەکەکانی قەسام، باڵە سەربازیەکەی حەماس ڕایگەیاند کەوا ژمارەیەکی زۆر موشەکی ئاڕاستەی ئەو شارە کردووە وەک وەڵامێک بۆ بە ئامانجگرتن و شاربەدەر کردنی خەڵکی سڤیل.
دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە بە ئیدیعایەکی چەواشەکارانە، دوای ئەوە دێت کە لە بەرواری 13 نیسانی 2024 ئێران هەستا بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک، وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا لە ماوەی ڕابردوودا.
هەروەها چەندین گرتە ڤیدیۆ لەلایەن CNN بڵاوکراوەتەوە کە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێرانە لەلایەن ئیسرائیل.