ڕاستی ئەم گرتە ڤیدیۆیە چییە کە جوڵەی ئۆتۆمبێلەکان لەناو بەلەم دا بە هۆی لافاوەوە نیشان دەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت: "ئەمە دۆخی ئێستای ئۆتۆمبێلی سەرمایەدارەکانی دوبەیە بەهۆی لافاوەوە".

ڕاستیەکە

ڤیدیۆکە ڕاست نیە، لەلایەن بەرنامەکانی بەرهەمهێنان و دیزاینی میدیاوە لەسەر کۆمپیوتەر دروستکراوە.

 کاتێک گەڕانمان کرد بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، بۆمان دەرکەوت کە ئەکاونتەکانی ناو سایتەکانی سۆشیال میدیا لە19 ی نیسانی 2024 بڵاویان کردۆتەوە، دەرکەوت کە سەر بە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی میدیایە بە ناوی (VertexCGI)، کە خزمەتگوزاری ڕیکلام پێشکەش دەکات، لەوانە بەرهەمهێنان و دیزاینکردنی ڤیدیۆ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Computer-generated imagery، گرتە ڤیدیۆکان کاریگەری بینراوی تێدایە لەگەڵ ناوەڕۆکی ڤایرۆسی ساختە، هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە کۆمپانیاکە ڤیدیۆی دیکەی هاوشێوەی بڵاوکردووەتەوە کە کاریگەری بینراوی تێدایە.

بە شیکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، هەندێک تێبینی کرا کە دەریانخست کە گرتە ڤیدیۆییەکە نا ڕاستیە، لەوانە ئاستی بەرزبوونەوەی ئاو لە شەقامەکاندا، کە دەتوانرێت لە بەشی ژێرئاوکەوتووی تایەی ئۆتۆمبێلێکی چوار تایەی رەنگی سپی لە گرتەی یەکەمدا دیاری بکرێت ئەو ئەنجامە دەڕیدەخات کە ئەوە ئاستێک نییە بەلەمێک توانای هەڵگرتنی ئۆتۆمبێلێکی چوار تایەی کێشە قورس هەبێت و بتۆانیت بە ئازادی بجولێت.

قد تكون صورة ‏تحتوي على النص '‏oammpvagr CmoO groope آيجروب ياحيديا العقاوكت ن G-RESCUE‏'‏

جگە لەوەش قەبارەی ئۆتۆمبێلەکانی ناو بەلەمەکان زۆر گەورەترە بە بەراورد بە قەبارەی ئۆتۆمبێلە ڕاستەقینەکان کە لەسەر شەقامەکان لێدەخوڕن لە گڕتەی دووەم دا.

قد تكون صورة ‏‏‏‏شخص واحد‏، و‏قارب‏‏، و‏‏سيارة‏، و‏جسم مائي‏‏‏ و‏نص‏‏

بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە دوای ئەوە دێت کە بارانێکی بەهێز زۆرێک لە شارەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گرتەوە و لافاو و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.