ڕاستی ئەو وێنەیە چییە کە تێیدا پۆستەرێک دەردەکەوێت گوایە لە سەر شاری رەفەح بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە کە داوا لە دانیشتوانی دەکات ناوچەکە چۆڵ بکەن؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە پۆستەر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لەسەر شاری رەفەح بڵاوکراوەتەوە کە داوا لە دانیشتوانی دەکات کە ئەو شارە چۆڵ بکەن.

ڕاستییەکە

ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی دەستکاری وێنە ڕەسەنەکە کراوە بە دانانی وشەی (ڕەفەح)، وێنە ڕەسەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ پۆستەرێک کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023 لەلایەن سوپای ئیسرائیل بڵاوکرابووەوە بەسەر دانیشتووانی 4 شارۆچکە (قەرارە و خربەی خەزاعە و عەبسان و بەنی سهێلە) کە داوای لە دانیشتوانی کردبوو بڕۆن بۆ پەناگەکانی ناوچەی ڕەفەح.