ڕاستی هەواڵی هەوڵی کوشتنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا و کوشتنی یەکێک لە پاسەوانەکانی چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە گوایە بەشار ئەسەد لە هەوڵێکی تیرۆکردن ڕزگاری بووە و یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژراوە".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کوشتنی سەرۆکی سووریا (بەشار ئەسەد) و کوژرانی یەکێک لە پاسەوانەکانی نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.
بەو پێیەی هیچ لایەنێکی حکومەتی سووریا یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆی سووریا یاخود ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەکان هیچ هەواڵێکیان بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بە هەوڵێکی تیرۆرکردنی بەشار ئەسەد.
سەبارەت بە وێنە هاوپێچکراوەکە، لە کاتی پشکنینی بە (Hive Moderation) کە ئامرازێکی ئەلیکترۆنیە بەکاردەهێنرێت بۆ ناسینەوەی ئەو وێنانەی کە بە زیرەکی دەستکرد درووستکراون، لە دوای پشکنینی وێنەکە بەو ئامرازە دیاری کرد کە وێنەکە بە ئەگەری 98.3% بە "زیرەکی دەستکرد دروستکراوە".
هەروەها بە ڕوونی چەند هەڵەیەک لە وێنەکەدا بەدیدەکرێت، یەکێک لەوانە هەبوونی 6 پەنجە لە دەستی چەپی بەشار جگە لە پەنجە گەورەکەی، هەروەها بەرجەستەکردنی هەڵەی دەستی ڕاستی و ڕوخساری.