ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە گوایە چەند گرتەیەکی زریانێکی بەهێزی ئەم دواییەیە لە سعودیە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە زریانێکی بەهێزە لە سعودیە.

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە و ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیە لە چەند گرتە ڤیدیۆییەکی کۆن پێکدێت کە هی چەند وڵاتێکی جیاوازە وەکو (کوبا، بەڕازیل،مەغرب) هەروەها هەندێک لە گرتە ڤیدیۆییەکان پێشتر لە ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە لە دوبەیە.

بڵاوبوونەوەی ئەم پۆستە دوای ئەوە دێت کە باو بارانێکی بەهێز چەند شارێکی ئیماراتی گرتەوە و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.