ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە خانووەکەی عەبدوڵای حاجی مەحمود نیشان دەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "خانووەکەی عەبدوڵای حاجی مەحمود کە شەڕە لەسەرە".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کێڵگەی (باکۆلینۆ) گەشتیاریە لە ئیتاڵیا، هەروەها ماڵپەڕی کێڵگەکەمان دۆزییەوە لە ئێنتەرنێت کە لە ڕێگایەوە دەتوانیت کێڵگەکە بە کرێ بگریت.
هەروەها گەشتین بە چەندین وێنە و ڤیدیۆ کە لەلایەن گەشتیارانەوە تۆمار کراوە لە کاتی سەردانیکردنی ئەو کێڵگەیە.