ڕاستی ئەو هەواڵەی چییە کە گوایە لە دواییانەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەولێری کردووە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لە بەرواری 21 ئاداری 2024 کە دەڵێت "محەمەد شیاع سودانی ،گەیشتە هەولێر".

 ڕاستییەکە
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەکی فەرمی کە ئەو بسەلمێنێت، بەو پێیەی ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک وەزیران یاخود دەزگا فەرمیەکانی ڕاگەیاندنی بەغداد هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بە سەردانیکردنی سودانی بۆ هەولێر لە بەرواری 21 ئاداری 2024.

هەروەها لەلایەن حکومەتی کوردستانەوە هیچ ڕانەگەیەندراوە سەبارەت بە سەردانیکردنی سودانی بۆ هەولێر.

هەروەها پاش پەیوەندیکردن بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە، پێمانیان ڕاگەیاند کەوا ئەو هەواڵە ساختەیە و ڕاست نییە.

بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە، لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (Flight Radar24) کە بەکاردەهێنرێت بۆ چاودێریکردنی هاتوچۆی فڕۆکەوانی، لە بەشی ئەو فڕۆکانەی کە لە فڕۆکەخانە نیشتوونەتەوە لەو ڕۆژە، فڕۆکەی سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانمان نەدۆزیەوە لە لیستەکەدا.