ڕاستی هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن لە پۆستەکە چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "فوئاد حسێن توشی شێرپەنجە بووە و دەستی لە کار کێشاوەتەوە".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی (فوئاد حسێن) هیچ هەواڵێکی هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە،هەروەها هێشتا وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەواڵی ئەو وەزیرە بڵاودەکاتەوە سەبارەت بەو پەیوەندییانەی پێیدەگات لەلایەن سیاسەتمەدارانی وڵاتان.