ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە تێیدا ڕەیان کلدانی دەردەکەوێت لە کاتی بڕینی گوێچکەی دەستبەسەرکراوێک؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت " سەرکردەی تاوانکاری میلیشیای “بابلیون ”، ڕەیان کلدانی و ئەندامەکانی لە چەند پارچە ڤیدیۆییدا دەرکەوتن کە گوێی دەستگیرکراوەکانیان لە نزیک موسڵ و فەللوجە بڕیوە".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت و گوێچکەی یەکێک لە لە دەستبەسەرکراوەکان دەبڕێت ناوی (سەجاد عەزیز البەسیڕیە) ناسراوە بە (ئەبو سەگڕ) لە دایکبووی 1988ە لە پارێزگای بەسڕە، سەربە لیوای 28 حەشدی شەعبیە کە ناسراوە بە (سەرایا ئەنساڕ عەقیدە).
 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by مديرية التوجيه العقائدي العامة (@alaqaidi)

 

پێشتر ئەم ڤیدیۆیە لە ساڵانی پێشوو چەندین جار بڵاوکراوەتەوە بە تایبەتی لەدوای مردنی بەسیڕی لە گردەکانی حەمرین لە 14 کانوونی دووەمی 2016، ئاماژەی پێکراوە کە هەستاوە بە بڕینی گوێچکەی دەستبەسەرکراوەکان، هەروەها چەندین هەژمار لەو ساڵە هەستاون بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە و ئاماژەدان بە بەسیڕی.

 

هەروەها لەلای خۆیەوە ڕەیان کلدانی پەیوەندی خۆی بەو ڤیدیۆیە ڕەتکردەوە کە تێیدا گوێچکەی دەستبەسەرکراوێک دەبڕدرێت لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکەکەی لە بەرواری 31 تشرینی یەکەمی 2023، هەروەها لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرواری 26 ئاداری 2023 لە کەناڵی ڕەشید دووپاتیکردەوە:

"ڤیدیۆی کەسێکیان هێناوە کە گوێچکەی کەسێک دەبڕێت، وتیان ئەمە ڕەیانە گوێچکەکە دەبڕێت، ئێستا چییان پێ بڵێم؟، ئێمە شتیکە دەبڕین گوێچکە نابڕین!".

 

 

 

 


جێی باسە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ساڵی 2019 چەندین سزای قورسی سەپاندە سەر کلدانی بەهۆی "پێشێلکردنی جددی مافەکانی مرۆڤ" بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە.
ئەو وەزارەتە لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی پێداوە " ڤیدیۆیەک لەناو ڕێکخراوە مەدەنیەکانی عێراق بڵاوبووەتەوە کە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن کە کلدانی تێیدا دەردەکەوێت گوێچکەی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان دەبڕێت"،بەڵام لە دوای گەڕانێکی زۆر نەگەشتین بەهیچ ڤیدیۆیەک جگە لەو ڤیدیۆیەی هاوپێچکراوە لەگەڵ ئیدیعا چەواشەکارانەکە.