ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە تێیدا خانووێک دەردەکەوێت گوایە ماڵی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانیە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ديمەنى بەشێكى كەمى ماڵەکەی مسعود بارزانى".

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە نادروستە،بەو پێیەی ئەو کۆشکەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت لە شاری (ئیسلام ئاباد)ە لە وڵاتی پاکستان، جێی باسە چەندین گرتە ڤیدیۆیی تری ئەو کۆشکە لە ماڵپەڕە جیاوازەکانی پاکستان بڵاوکراوەتەوە.

واتە ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە وڵاتی عێڕاق نیە و کۆشکی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نییە،وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێ لە هەواڵەکە.