ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیە چیە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە فەرمانی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیە بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانیان؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڵگەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لەلایەن سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی (فالح فەیاز) دەرچووە، کە فەرمانی چۆڵکردنی گشت بارەگاکان و سەربازگەکانە لە باکوور و ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق هەروەها ڕاگرتنی گشت خولەکانی ئاست بەرزکردنەوە.

ڕاستییەکە

بەڵگەنامەکە ساختەیە، بەو پێیەی چەندین هەڵە لەخۆ دەگرێت بە بەراورد کردنی لەگەڵ بەڵگەنامەیەکی ڕەسەن، وەک:

  • ژمارەکانی بەروارەکە بە فۆنتی Tahoma نوسراوە، کە ئەو فۆنتە لە نوسینی بەڵگەنامەی فەرمی بەکار نایەت، پێچەوانەی ڕێکارەکانی نوسینی بەڵگەنامەی فەرمیە لەلایەن ئەو دەستەیە.
  • فەرمانی کارگێڕی ئەم وشانە لەخۆ ناگرن "للتفضل بالاطلاع" (پێداچونەوەی بۆ بکەن) و "مع التقدير" (لەگەڵ ڕێزدا).
  • بەڵگەنامەکە بەشێوەیەکی ناڕێک و هەڕەمەکی نوسراوە کە پێچەوانەی بەڵگەنامە فەرمیەکانە.
  • ڕونە کە وێنەی بەڵگەنامەکە لەسەر شاشەی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی گیراوە سەرباری ئەوەی واژوو کراوە، ئەوەش واتا بەڵگەنامەکە لەسەر کاغەز نییە و وێنەکە گیراوە دوای ئەوەی بەڵگەنامەکە ساختە کراوە.