ئایا پەیمانگای دیموکراتی نیشتیمانی لە عێراق (NDI) هیچ ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت پەیمانگای دیموکراتی نیشتیمانی لە عێراق(NDI) هەستاوە بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، لە دوای گەڕانەوە بۆ پەڕەی ڕەسمی پەیمانگاکە بۆمان دەرکەوت کە هیچ هەواڵێکی هاوشێوە یاخود ڕاپرسییەکی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها ئەو دەزگایە هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک کە تێیدا ڕونیکردوەتەوە کە "هیچ ڕاپرسییەکی ئەنجامنەداوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان - عێراق".

جێی باسە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کەوا دەرگای خۆتۆمارکردنی کردووەتەوە وەکو کارمەند بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن، هەروەها ڕایگەیاند هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایانەی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن (هەولێر، سلێمانی، دهۆک) دەگرێتەوە، ئەو کەسانەی کە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن وەکو کارمەند گشت فەرمانبەران دەگرێتەوە (جگە لە هێزە ئەمنییەکان و سەربازیەکان)، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان (بە مەرجێ لە بڕوانامەی دبلۆم کەمتری نەبێت).