ڕاستی ژمارەی قوربانیانی ڕوداوەکەی بەسڕە چین؟

دوای ئەوەی دوێنێ لە ناوچەی هارسەی پارێزگای بەسڕە کارەساتێکی دڵتەزێن ڕوویدا، کە بارهەڵگرێک چەند قوتابیەکی قوتابخانەی (زەینەب سەرەتایی) شێلا، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەستان بە بەکارهێنانی ئەو ڕووداوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست، هەندێکیان وایان بڵاوکردەوە گوایە ژمارەی قوربانیان گەشتوەتە 50 منداڵ، و هەندێکیان وتوویانە کە ژمارەی قوربانیان گەشتوەتە 20 کەس، بەڵام لە ڕاستیدا و بەداخەوە 6 قوتابی گیانیان لەدەستداوە و 9 قوتابیش برینداربوونە، ئەوەش بەپێی وتەکانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەسڕە (عەباس تەمیمی)کە ڕایگەیاندووە ئەوە ئاماری کۆتایی قوربانیانی ڕوداوەکەیە.
لێرەوە داواتان لێدەکەین بە وشیاری هەواڵەکان بگوازنەوە و ڕوداوەکان بەکار نەهێنن بۆ بەدەست هێنانی لایک و کۆمێنت.
خوای گەورە لە قوربانیان خۆشبێت و شیفای خێرا بۆ گشت بریندارەکان بنێرێت.