ئایا هەواڵی خۆکوشتنی سەلوان مۆمیکا لە نەرویج ڕاستە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سەلوان مۆمێکا خۆی کوشتووە لە نەرویج ".

ڕاستییەکە

لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کوشتنی پەنابەری عێراقی لە سوید (سەلوان مۆمیکا)، کە چەندین جار هەستاوە بە سوکایەتی کردن بە قورئانی و سووتاندنی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.

بەو پێیەی ڕاگەیاندنە جیهانیەکان یاخود ناوخۆی سوید و نەرویج هیچ هەواڵێکیان بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی مۆمیکا.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە سەلوان مۆمێکا پێش چەند ڕۆژێک ڕایگەیاند کەوا سوید جێهێشتووە و ڕۆشتووە بۆ نەرویج دوای هەڵوەشاندنەوەی مافی پەنابەرێتیەکەی.

مۆمیکا لە نامەیەکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن گوتی:

"کەوا گەشتووەتە نەرویج دەیەوێت داوای مافی پەنابەرێتی بکات" هەروەها ڕونیکردوەتەوە کە "سویدی جێهێشتووە بەهۆی لێپێچینەوەی دەزگا حکومیەکانی لەگەڵی".

مۆمیکا سویدی جێهێشت لەدوای ئەوە مافی پەنابەرێتیەکەی هەڵوەشێندرایەوە لەلایەن دەزگای کۆچی سوید لە بەرواری تشرینی یەکەمی 2023، گوایە لە داواکاری یەکەمی چەندین زانیاری ساختەی پێشکەش کردووە، بەڵام مۆڵەتێکی کاتییان پێیداوە بەهۆی ئەوە ناتوانن بێگەڕێننەوە بۆ عێراق.