ڕاستی ئەو هەواڵە چییە کە ڕوانگەی ڕاگەیاندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویکردووەتەوە کە گوایە ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە عیماد شاوی هەڕەشەی لێکردوون گەشتوەتە 1232 قوتابی ؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گواستراوەتەوە لە زاری "ڕوانگەی ڕاگەیاندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا(مینا)" هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە کە گوایە ژمارەی قوربانیەکانی (عیماد شعلان شاوی) ڕاگری کۆلێجی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری بەسڕە گەشتوەتە 1232 قوتابی کە هەستاوە بە هەڕەشەکردن و ئەنجامدانی "زینا" لەگەڵیان.

ڕاستییەکە

ئەو ژمارەیەی ئاماژەی پێکراوە ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو ڕاگەیاندنەی ئەو ژمارەیە بڵاوکردوەتەوە هیچ داتایەک یاخود ئیفادەی قوربانیەکان یاخود زانیاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەرنەگرتووە و لە دەقەکەدا بە دیاریکراوی دەڵێت "ژمارەی قوربانیانی گەشتە 1232 قوتابی کە هەستاوە بە هەڕەشەکردن لێیان و بەزۆرە ملێ زینای لەگەڵیان کردوە"، هەروەها ئەو لێژنەیەی کە پێکهێنراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەی قوربانیانی ڕانەگەیاندووە.

هەروەها ئەو ڕوانگەیە هەستاوە بە پشت بەستن بە زانیاری نادیار سەبارەت بە هۆکارەکانی تۆمارکدنی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە لە ئۆفیسەکەیدا کە زانیاریەکانی لە چالاکوانان و هەژمارەکانی پلاتفۆرمی ئێکس وەرگرتووە، کە ئاماژەی بە ناوی هیچیان نەداوە.

هەروەها تاکو ئێستا نەگەیشتووین بە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو کە بە ڕوونی ئاماژە بە ژمارەی قوربانیەکان بدات، کە بەهۆیە چەندین هەواڵی ساختە بڵاوکراوەتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە چەواشەکارانە دوای ئەوە دێت کە گرتەیەکی ئابڕوبەرانەی ناوبراو لەگەڵ یەکێک لە قوتابییەکانی لە ئۆفیسی کۆلێج دزەی پێکراوە.