ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساتی نقومبوونی ئەو کەشتییە بەڕیتانیایە کە لەلایەن حوسیەکانەوە بە ئامانج گیرابوو؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "حوسییەکان کەشتییەکی بەریتانییان لەنێو دەریای سوور پێکاوە و لە چەند چرکەیەکدا ژێرئاو دەکەوێت".

ڕاستییەکە

ئەو پۆستەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە کۆنە و لە ساڵی 2020 بڵاوکراوەتەوە کە ساتی نقومبوونی کەشتیەکی بارهەڵگرە کە ئاسنی خامی بارکردبوو لە بەڕازیل بۆ صین، کەشتیەکە سەر بە کۆمپانیایەکی کۆری بوو کە تایبەتە بە گواستنەوەی مادەی خام.

لە بەرواری 19 شوباتدا هێزە حوسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کەوا کەشتیەکی بەریتانیان بە ئامانج گرتووە لە ڕێگای موشەکی دەریایی لە خەلیجی عەدەن، کە بوەتە هۆی نقومبوونی، هەروەها ڕایانگەیاند کەوا دوو کەشتی ئەمریکیان بە ئامانج گرتووە.