سەرۆکی ئەمریکا (جۆو بایدن) لە لێدوانێکیدا سەرۆکی مەکسیک و میسر تێکەڵ دەکات

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا کە ڕۆژی پێنجشەممە 8 شوبات بەڕێوە چوو جۆو بایدن بە هەڵە ناوی سەرۆکی میسر (عەبدولفەتاح سیسی) برد وەکو "سەرۆکی مەکسیک"، ئەوەش لە کاتێکدا کە باسی بارودۆخی کەرتی غەزە و چۆنیەتی ناردنی هاوکاری بۆیان دەکرد.

بایدن باسی لەوە کرد کە کاردانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە "زیاد لە پێویست بوو" هەروەها ئاماژەیدا کە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئیسرائیل "زۆر توندڕەو بوون".