ئایا هەواڵی پاشەکشەی پەرلەمانتار سالم عیساوی و هەڵبژاردنی شوعلان کەریم وەکو سەرۆکی پەرلەمان ڕاستە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت:"بەپەلە سالم عیساوی، پاشەکشەی کردو شەعلان کەریم بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق".

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، هیچ ڕاستیەک نییە بۆ هەواڵی پاشەکشەی (سالم عیساوی) هەڵبژێردراو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و هەڵبژاردنی (شوعلان کەریم) وەکو سەرۆکی پەرلەمان تاکو ئێستا.

ئەنجومەنی پەرلەمان لە ڕۆژی شەممە 13 کانوونی دووەمی 2024، دانیشتنێکیان کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بەڵام لە دوای تەواو بوونی خولی یەکەمی دەنگدانەکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە شوعلان کەریم بە 152 دەنگ لە پێش سالم عیساویەوە بوو کە خاوەنی 97 دەنگ بوو، ئەنجومەن دانیشتنەکەی دواخست بەبێ ئەوەی دەنگ لەسەر یەکێک لەو کەسانە بدرێت کە پێشتر باسکراون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.