ڕاستی ئەو هەواڵە چییە کە باس لە سووتانی فڕۆکەیەک دەکات لە فڕۆکەخانەی سلێمانی؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "لەنێو فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆکارێکی نادیار فڕۆکەیەک ئاگری گرت".

ڕونکردنەوە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، ئەوەی ڕویداوە تەنها جێبەجێکردنی پلانی کتوپڕی ساڵانەی فڕۆکەخانەی سلێمانیە، بەپێی ئەو وێنانەی کە لەسەر هەژماری فەرمی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک لە بەرواری 6 کانوونی یەکەمی 2023، پێکهاتەیەکی ئاسن بەکاردەهێنن کە شێوەی لە فڕۆکەدەچێت و دووکەڵی لێوە دەردەچێت بۆ ڕاهێنانی ئەندامانی بەرگری شارستانی فڕۆکەخانە.


کە ئەمەش لەلایەن وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی(ئارام علی) پشتڕاست کرایەوە لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی 964، هەروەها ڕونیکردەوە کە کە هەواڵی گڕگرتنی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاست نییە.