ئایا ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە خێرای ئەو شەمەندەفەرە نیشان دەدات کە بەم دواییانە لە سین دروستکراوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت"دوێنێ لە چین ئەم شەمەندەفەرە تاقی کرایەوە کە دەتوانێت بەخێرایی ١٣٥٠کم لە کاتژمێرێکدا بڕوات".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایە ڕاست نییە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە کۆنە و پێشتر لە ساڵی 2021 بڵاوکراوەتەوە، ڤیدیۆکە کۆنسێپته و خێراییەکەی ڕاست نییە، ڤیدیۆکە لە کەناڵێکی یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە پێدراوە کە ڤیدیۆکە ڕاستی نیە و چەمکێکی خەیاڵیە کە لەگەڵیدا کاریگەری بینراو خراوەتە سەر ڤیدیۆ ڕەسەنەکە، شەمەندەفەرەکە بە خێراییە ڕاستیەکەی نزیکەی 52 خولەکی پێ دەچێت لە سانۆمیا بۆ کیۆتۆ، بەرزترین خێرایی 130 کم/کاتژمێرێکدا.

شایانی باسە خێراترین شەمەندەفەر لە جیهاندا شەمەندەفەری (شەنگەهای ماگلیفە) لە سین و خێراییەکەی 460 کم/کاتژمێرێکدا، کە سیستەمی کارۆموگناتیسی بەکاردەهێنێت لە جیاتی ویل بۆ ئەوەی بڕوات لەسەر هێڵە ئاسنینەکە، کە ئەوەش جوڵەیەکی نەرم و ئارامی پێ دەبەخشێت.