ئایا ئافرەتێک گیانی لە دەست داوە لە گەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "كاتژمێر 7:00 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ، دوو کەسی ناسراوی تیکتۆک، کچێک لە شوقەکانی ئیسکانی هەولێر فڕێ دەدەنە خوارەوەو دواتر کچەکە گیان لەدەست دەدات".

ڕونکردنەوە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە و زانیاریەکانی وورد نیە، ئافرەتەکە هێشتا لە ژیان ماوە، هەروەها (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) ڕایگەیاند کە ئافرەتەکە بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (نیو ئیسکان) لە گەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر.

واتە هەواڵی گیان لەدەستدانی ئافرەتەکە ڕاست نییە.

(نەبەز عبدالحميد) قایمقامی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە دوو کەس دەستگیر کراون لەسەر ئەم بابەتە، هەروەها ڕایگەیاند کە تاکو ئێستا ڕوون نیە کە ئافرەتەکە خۆی کەوتووە یاخود فڕێدراوەتە خوارەوە.