هاشتاگی #starlinkforgaza داواکاری دابینکردنی ئەنتەرنێت لە غەزە

هاشتاگی #starlinkforgaza داواکاری دابینکردنی ئەنتەرنێت لە غەزە

لە بەرواری 27 تشرینی یەکەمی 2023 لە دوای ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حكومی غەزە و کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەلەستین(مۆبایل) کە هێڵی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بچڕاوە،لەدوای تێکدانی گشت هێڵە نێودەوڵەتیەکان کە غەزە بە جیهان دەبەستێێتەوە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، داواکاریەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا سەری هەڵدا بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک و دابینکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئەنتەرنێت بۆ دانیشتوانی غەزە و دووبارە بەستنەوەیان بە جیهان.

لەو داواکاریانە داوا لە (ئیلۆن مەسک) کرا کە خاوەنی پلاتفۆرمی X (تویتەر پێشتر) و کۆمپانیای SpaceX کە ئەنتەرنێتیان بۆ بەردەست بکات، کە، هاشتاگی(starlinkforgaza) بووە ترێند لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.

بەڵام ئەستەمە ئەنتەرنێتی مانگی دەستکرد لە ئێستادا و لە بارودۆخی سەختی غەزەدا چارەسەرێکی بەپەلە بێت.

لە کاتێکدا غەزە تووشی بچڕان و نەبوونی خزمەتگوزارییە پێویستەکانە، لەوانەش کارەبا، لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل گەمارۆیەکی تەواو بەسەریدا سەپاندووە ، و قەدەغەکردنی هاتن و چوونی ئەشیا و ئەو پێداویستیانەی کە گرنگە بۆ بەردەوامبوونی ژیان تێیدا، جگە لەو بڕە کەمەی یارمەتی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێیان گەشت، ئەنتەرنێتی مانگی دەستکرد خێراترین هەڵبژاردە و نزیکترینیان نیە بۆ دابینکردنی ئەنتەرنێت لە غەزە، ئەنتەرنێتی مانگی دەستکرد پێویستی بە ئامێری تایبەتە کە دەبێت دانیشتوان هەیانبێت بۆ ئەوەی ئەنتەرنێتیان پێ بگات لە ڕێگای مانگی دەستکردی Starlinkەوە،پێداویستی سیستەمە زەمینیەکە بۆ بەشداریکردن لەو خزمەتگوزاریە بریتیە لە :

  • ئامێرێکی هەواییە(هاوشێوەی ئامێری وێستگە وەرگرتن (Nano Stadion) بۆ سیستەمی ئەنتەرنێتی بێتەل) بۆ وەرگرتن و ناردنەوەی سیگناڵ.
  • ئامێری ڕاوتەر (router) بەرپرسە لە ناردن و دیاریکردنی پاکێجی زانیاری ئەلیکترۆنی و گۆڕینی زانیاری لە دیجیتاڵی بۆ ئەنالۆگ و ناردنی بۆ ئامێرە وەرگرەکان (کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکان و تابلێتەکان).
  • ئەو وایەری کە ئەو دوو ئامێرە پێکەوە دەبەستێتەوە.

لەگەڵ سەختی دابینکردنی ئەم ئامێرانە و بردنیان بۆ غەزە نرخی ئەم ئامێرانە لە نێوان 660$ - 2.500.00$ و نرخی پاکێجەکانی بەشداریکردن لە نێوان 90$-5000.00$ کە ئاستەنگیەکی دیکە دروست دەکات لەبەردەم دابینکردنی ئەنتەرنێتی مانگی دەستکرد.

گەرچی ئەو هاشتاگە کاریگەری هەبوو لە ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆی وەک چارەسێک بۆ نەبوونی ئەنتەرنێت، هەروەها ڕاگەیاندنی ماسک بۆ یارمەتیدان و دابینکردنی ئامرازەکانی پەیوەندی لە غەزە، ڕۆژی شەممە 28 تشرینی یەکەمی 2023 لە وڵامی کۆمێنتێک لە بڵاوکراوەیەک لە سەر هەژمارەکەی لە پلاتفۆرمی X داوای کردووە کە ئەنتەرنێت بەردەست بخەن بۆ خەڵکی غەزە لە ڕێگای مانگە دەستکردەکانی Starlink ،هەروەها کۆمپانیاکەی

 spaceX پشتگیری لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕێکخراوە فریاگوزاریە نێودەوڵەتیەکان دەکات

 ئاماژەی پێداوە کە نازانرێ کێ دەسەڵاتی پەیوەندیە زەمینیەکانی غەزەی لە ژێردەستدایە، بەڵام داوای نەکردووە یاخود پەیوەندی نەکردووە بۆ بەردەست خستنی ئەو خزمەتگوزارییە لە ناوچەکە، کە دەتوانی سەرنجی ئەوە بدەیت لە سەر نەخشەی ئەو وڵاتانەی کە ئەو خزمەتگوزارییەی لێ بەردەستە، ئاماژەیەک لە سەر نەخشەی فەڵەستین نیشان دەدات کە هێشتا ئەو خزمەتگوزاریە چالاک نەکراوە و لە دۆخی چاوەڕوانیە.

لایەنی ئیسرائیلی ئەو وتانەی ماسکی ڕەتکردەوە سەبارەت بە بەردەست خستنی خزمەتگوزاری Starlink لە غەزە، وەزیری پەیوەندییەکانی ئیسرائیل(شلومو کارعی) ڕۆژە شەممە 27 تشرینی یەکەمی 2023 بەڵێنی دا و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل "هەموو ئەو ئامرازانی لە بەردەستیدایە" بەکار دەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی.

بۆیە ئەگەری دابینکردنی ئەنتەرنێت لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانی Starlinkەوە و بوونی بە چارەسەرێکی خێرا لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن بە دانیشتوانی غەزە لە ئێستادا زۆر قورسە.

لەگەڵ گەڕانەوەی ئەنتەرنێت بۆ بەشێک لە غەزە بە پێی ڕاگەیەندراوێکی (NetBlocks) بۆ چاودێری تۆڕەکان، لە ڕێگای بڵاوکراوەیەک لە هەژماری فەرمی خۆیان لەسەر پلاتفۆرمی X ڕۆژی یەکشەممە 29 تشرینی یەکەمی 2023، ڕایانگەیاند کە دەبێت بەردەوام بین لە دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ دابینکردنی ئەنتەرنێت لە کەرتی غەزە،کە هەمان داواکاری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی سمکس بۆ مافە دیجیتاڵیەکان (محمد نجم) لەگەڵ گەڕانەوەی ئەنتەرنێت بە شێوەیەکی پچڕ لە ڕێگای هەژمارەکەی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام ڕایگەیاند، 

ئەمە واتای ئەوە نیە م میسریەکان بوەستن لە هەوڵەکانیان و چالاککردنی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ئەوەی بگات بە خەڵکی غەزە، بە پێچەوانەوە دەبێت بەردەوام بن، لەوانەیە لە هەر ساتێکدا بێت ئیسرائیل بڕیار بدات بە بڕینی، و لەو کاتەدا دەبێت هەڵبژاردەی دیکە هەبێت، و هەڵبژاردە مسریەکەش باشترینە"

هەروەها ڕایگەیاند

 ،"کە پێویستە ڕێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان بەدواداچوون بکەن بۆ پرسی ستارلینک و دانوستان بکەن بۆ بەردەست خستنی لە کەرتی غەزە بۆ چالاککردن و ڕووماڵکردنی کارەکان.

هەروەها وەزیری پەیوەندییەکانی فەلەستین (إسحاق سدر) هەمان داوای لە هاوتا مسریەکەی کرد:

 لە کاتێکدا کۆمپانیا پەیوەندیەکانی میسر ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بەردەست خستنی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لە غەزە، بەرپرسێکی کۆمپانیای ڤۆدافۆن ڕایگەیاند "کۆمپانیاکەمان ئامادەیە بۆ بەردەست خستنی تاوەری مۆبایلی جوڵاو و ناردنی بۆ شاری رەفح مسری، بۆ دابینکردنی ڕوماڵکردن هەتاکو 10 کێلومەتر بۆناو كەرتی غەزە، لە کاتی بەکارهێنانی هەموو هێزی تاوەرەکان.

کە ئەمەیان پێویستە زیاتر تیشک بخرێتە سەری و داوا بکرێت.