شانی لوک ئەو کچەی کە لە گرتە ڤیدیۆییەک دەرکەوت لە پشتی بارهەڵگرێک لە سەرەتای دەستپێکردنی تۆفانی ئەقسا

سەرەتا تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی ڕوونی دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکی کارەکەمان ئاشکراکردنی ڕاستییەکانە بە هەموو شەفافیەتێکەوە و ئەو زانیاریانەی لەم لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە بە وردی کۆکراوەتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی (تۆفانی ئەقسا) لە بەرواری 7 تشرینی یەکەمی 2023،گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە چەند چەکدارێک لە ناو سەیارەیەک نیشان دەدات و ئافرەتێکیان لەگەڵە کە لەسەر دەم کەوتوە و لە هۆش خۆی چووە بە جەستەیەکی نیمچە ڕووتەوە، هەندێک گووتیان کە چەکدارێکی ئیسرائیلیە و لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە بە دیل گیراوە، و هەندێک گووتیان کە گەشتیارێکی ئەڵمانیە و لەلایەن حەماسەوە کوژراوە.

مەبەست لەم لێکۆڵینەوەیە ئاشکراکردنی چەند ڕاستی و زانیاریەکە سەبارەت بەم کچە، لەگەڵ ڕونکردنەوەی چەند ئیدیعایەک، لەوانە:

  1. کوژراوە و یەکسەر گیانی لەدەست داوە.
  2. تەنها هەڵگری ناسنامەی ئەڵمانیە.
  3. چەکدارێکی ئیسرائیلیە.
  4. چەکدارێکی گەشتیارێکی ئەڵمانیە و بۆ بەسەربردنی پشوو لەوێ بوو لە ڤیستیڤاڵی مۆسیقا.

 

بۆیە تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لەم بابەت و گەشتین بەچەند خاڵێک:

  • کچەکە ناوی (shani louk) و گەشتین بە هەژمارە تایبەتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لە زانیاریە کەسیەکەی لە خانەی نیشتەجێبون نوسیویەتی کە دانیشتوی شاری "بیت شمش - ئۆرشەلیم - ئیسرائیل" واتا شاری (بیت شمس-قودس - فەلەستین).
  • پێش ئەوەی هەژماری ئینستاگرامەکەی بکرێت بە تایبەت، کە ناوە هاژمارەکەی (shanukkk) ە،چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە كە لکێنراوە بە چەند لۆکەیشنێکەوە لە ناو فەڵەستین "ئیسرائیل"، لەگەڵ چەندین وێنەی تر لە چەندین وڵاتی جیاواز، 
  • هەروەها شانی پێشتر لە ساڵی 2016 وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە بەر لە گەشتکردنی کە پاسپۆرتی ئیسرائیل و تکتێکی بە دەستەوەیە لە فڕۆکەخانەی (ڤیەننا)، 
  • هەروەها وێنەیەکی تری بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا ئاماژەی پێداوە کە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی لە فڕۆکەخانەی (بن گۆڕیۆن)ی ئیسرائیلی.
  • شانی ئاماژەی بە دوو هەژمار داوە کە تایبەتن بەو دوو پڕۆژەیەی کە بەڕێوەی دەبات،(هەژمارێک تایبەت ئێکستێنشنی قژ، هەژمارێک تایبەت بە دروست کردنی تاتۆ).
  • شانی ناسرایەوە لە لایەن کەسوکاریەوە لە ڕێگای تاتۆکەی سەر قاچی، هەروەها لە ڕێگای ئێکستێنشنەکانی قژی، لەو ناوچەیە بووە کە ئاهەنگێکی لێوە بەڕێ دەچوو نزیک غەزە کە لەلایەن چەند چەکدارێک و هەندێک کەسی دیکە دەستبەسەر کرا.

 

  • لەدوای ئەو ڕووداوەی کە بەسەر شانی هات، کەسوکاری وێنەیەکی پاسەپۆرتە ئاڵمانیەکەیان بڵاوکردەوە بە هیوای ئەوەی یەکێک بیناسێتەوە و زانیاریەکیان دەربارەی پێبدات، لە دوای وردبوونەوە لە وێنەی پاسەپۆرتەکە دەرکەوت کە شانی لە دایکبووی ساڵی 2001، هەروەها پاسەپۆرتەکە لە ساڵی 2021 بەسەرچووە.
  • دایکی شانی لە گرتە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێت و ڕایدەگەیەنێت کە کچەکەی هێشتا لە ژیاندا ماوە بەڵام لە دۆخێکی سەختدایە بەهۆی برینداربوونی سەری، هەروەها گوتی کە داوایان لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە کە بە زووترین کات یارمەتیان بدەن لەبەر چارەنووسی کچەکەیان و دەرکردنی لە کەرتی غەزە.
  • هەژماری دایک و خوشکەکەی شانی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دۆزرایەوە، کە هەژمارەکەی دایکی لە فەیسبوک ناوی (Ricarda Louk) و لە زانیاریە کەسیەکەی ئاماژەی پێداوە خەڵکی ئەڵمانیایە و دانیشتوی "ئۆرشەلیم - ئیسرائیلە" قودس فەڵەستین.
  • هەژماری خوشکەکەی پێشتر چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ خێزان و کەسوکاری لە فەڵەستین.
  • خوشکەکەی شانی لە ساڵی 2019 بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا ئاماژەی پێداوە کە ڕاهێنانی تەکنیکی کردووە لە بواری چاککردنەوەی فڕۆکەی گواستنەوە لە جۆری هێرقل (یونیکۆرن) لە سەنتەری حەیفا، هەروەها ساڵی 2018 بوو بە سەرۆکی فیرقە، هەتاکو لە ساڵی 2019 دوورخراوەتەوە لە کار لە بنکەی نیڤاتیمی ئاسمانی لە ئیسرائیل.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەپێی گەشتین لە دوای گەڕان بۆمان دەرکەوت کە:

  • شانی لە ژیاندا ماوە و نەکوژراوە.
  • شانی و کەسوکاری یەکەم جار نیە بچن بۆ فەڵەستین "ئیسرائیل"
  • کەسوکاری شانی با شێوەیەکی بەردەوام لە قودس بوونە(بە پێی بڵاوکراوەکان و شوێنی نیشتەجێبونیان کە بڵاویان کردوەتەوە).
  • گوتێتی کە تەنها گەشتیارێکی ئەڵمانیە ئەمەش ڕاست نیە(خاوەنی دوو پڕۆژەیە لە فەلەستین).شانی خاوەن دوو پاسەپۆرتە (ئەڵمانی و ئیسرائیلی).