ڕاستی هەواڵی دەستگیرکردنی بازرگان نەمیر عەقابی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ئیستا گەیشت میدیاکانی عێراق: ئەمشەو لەبەغدا ( نەمیر عەقابی ) دەستگیرکراوە".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵانەی کە باس لە دەستگیرکردنی بازرگان نەمیر عەقابی دەکەن، ساختەن، بەو پێیەی عەقابی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە.

لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕەکان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، جگە لەوەش هیچ هەواڵێکی پەیوەندیدار بەو بانگەشەیە لە هەژمارە فەرمییەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق، یان وەزارەتی ناوخۆ، یان دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، چ فەرمی یاخود نافەرمی، ڕووماڵی هەواڵی هاوشێوەیان نەکردووە.

لە بەرامبەردا، نەمیر عەقابی، بازرگانی عێراقی، لە 7ی ئابی 2026، ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دەستگیرکردنی دەکەن، ئەو دڵنیایی دا کە هیچ فەرمانی دەستگیرکردن یان بانگهێشتنێکی یاسایی دژی دەرنەچووە، و هەروەها بەردەوامە لە کاری خۆی بە شێوەیەکی ئاسایی لە بەغدا، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی 2003ەوە، هیچ گرێبەست یان پەیمانکارییەکی لەگەڵ حکومەتی عێراق نەبەستووە و هیچ پارەیەکی لە بودجەی گشتی وەرنەگرتووە. هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە هەموو پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بە گوێرەی یاسای وەبەرهێنانی عێراق و بە پارەی کەرتی تایبەت جێبەجێ کراون.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ساختەیە دوای ئەوە دێت کە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش لە 6ی ئابی 2026 لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە:

"بەپێی ڕێنمایی سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان، بڕیار درا ئاستی ئامادەباشی ئەمنی و ئامادەیی شەڕی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەرز بکرێتەوە، بە جۆرێک کە ئەنجامدانی ڕاهێنان و جوڵەی یەکە سەربازییەکانیش لەخۆبگرێت. ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی پاراستنی ئاستی بەرزی ئامادەباشی بۆ هەموو پێکهاتەکانی هێزە ئەمنییەکان، و بەهێزکردنی توانايان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، بە چەسپاندنی ئاسایش و جێگیر کردنی باری ئەمنی، و پاراستنی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییە گشتییەکان”.

لە هەمان کاتدا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە 6ی ئابی 2026، ڕایگەیاند کە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە دەوروبەری پایتەخت، ئەویش لە ڕێگەی یەکەکانی هێزی پیادەی شەشەم و حەڤدەهەم، بە پشتگیری دەزگا و ئاژانسە هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکان.

فەرماندەیەتییەکە ڕوونی کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە بریتین لە ئەنجامدانی گەڕان و پشکنین، دامەزراندنی خاڵەکانی پشکنینی کاتی، هەروەها بەردەوامبوون لە چاودێریکردنی ئامانجەکان بە بەکارهێنانی هەوڵی تەکنیکی. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە لە پێناو پاراستنی بارودۆخی ئاسایش، جێبەجێکردنی یاسا، و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ دەستدرێژیکردن بۆ سەر سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتیان.