ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە دیمەنەکانی هێرشەکەی سەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرەی هێزەکانی حەشدی شەعبی پیشان دەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەسرە سعودیە و ئەمەریکا گورزیکی کوشندەیان لە حەشدی شەعبی دا".

ڕاستییەکە

سەرەڕای بەئامانجکردنی بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق لەلایەن فڕۆکەکانی سعودیە و ئەمریکاوە، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە ساتی بۆردومانەکەن نیشان نادات، بەڵکو ڤیدیۆکە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئازاری 2026، کە بۆردومانێکی ئەمریکا و ئیسرائیلی داگیرکەر نیشان دەدات کە کۆگای نەوتی شەهرانی لە تاران کردە ئامانج.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرواری 8ی ئزاری 2026 بڵاوکراوەتەوە، کە بۆردومانێکی ئەمریکا و ئیسرائیل نیشاندەدات کە کۆگای نەوتی شەهرانی لە تارانی پایتەختی ئێران کردە ئامانج.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا و سعودیە لە 29ی تەمموزی 2026 ڕایانگەیاند، کە هێرشی ئاسمانی هاوبەشیان ئەنجامداوە بۆ سەر بنکەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی،بەپێی ڕاگەیاندنەکەیان ئەو هێرشانە لە وەڵامی ئەو هێرشە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە بووە کە بە وتەی خۆیان لە خاکی عێراقەوە هەڵدراون و دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە و هێزەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج.

لە 29ی تەمموزی 2026، وەزارەتی بەرگری سعودیە ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانی هاوبەشیان لەگەڵ ئەمەریکا ئەنجامداوە و ئەو شوێنانەیان لە ناوخۆی عێراق کردۆتە ئامانج کە بە وتەی خۆی سەر بە "میلیشیاکانی سەر بە ئێرانن"، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو میلیشیایانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان ئەنجامداوە و دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەیەن کردووەتە ئمانج، ئەوەشیان پشتڕاست کردەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە خاکی عێراقەوە هەڵدراون، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای مافی بەرگریکردن لە خۆی بەپێی مادەی (51)ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

لای خۆیەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کە لە 29ی تەمموزی 2026 بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە بارەگا فەرمییەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و سعودیەوە هێرشیان کراوەتە سەر. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکان زیانی گیانی و برینداری لێکەوتووەتەوە، هەروەها زیانی ماددی بە چەندین باڵەخانە کەوتووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجگرتنەکە نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکانی دەکات، جەختی لەوەشکردووەتەوە، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لەسەر زەوی چاودێری دۆخەکە دەکەن، لەکاتێکدا پرۆسەی ژماردنەوەی زیانەکان و هەڵسەنگاندنی زیانەکان هێشتا بەردەوامە.

لە بەیاننامەیەکی دواتردا، هێزەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ژمارەی سەرەتایی ئەو هێرشەی کە ژمارەیەک لە بارەگاکانی کردە ئامانج، 20 شەهید و 32 بریندار بووە، ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان بارەگاکانی ڕێکخراوەکەیان کردووەتە ئامانج لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، نەینەوا، بەسرە، کەرکوک، کەربەلا، و دیالە.

لە هەمان کاتدا، ژمارەیەک لە دامەزراوە فەرمییەکان و هێزە سیاسییەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوە جیاوازەکاندا ئەو هێرشانەی سعودیە و ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی هیزی حەشدی شەعبی ئیدانەکرد کرد، و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد هەموو هەنگاوە یاسایی و دیپلۆماسییەکان بگرێتەبەر، لەوانەش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.