ڕاستی هەواڵی گیانلەدەستدانی یاریزانی پێشووی بەرشلۆنە ئیریک ئەبیداڵ چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "یاریزانە ماحبووب و خۆشەویستەکەی تۆپی پێ ئیریک ئەبیدال کۆچی دوایکرد".
ڕاستییەکە
هەواڵی ساختە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئیریک ئەبیداڵ یاریزانی پێشووی بەرشلۆنە.
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیریک ئەبیداڵ یاریزانی پێشووی بەرشلۆنە نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، بەو پێیەی هەژمارە فەرمییەکانی یانەی بەرشەلۆنە و هەژماری خێزانی ئەبیداڵ هیچ هەواڵێکی هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە، هەروەها هیچ سەرچاوەی باوەڕپێکراومان نەدۆزییەوە لە کاتی گەڕان بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لە وێبگەڕی گوگڵ بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی جيهانى وەرزشی هەواڵی هاوشێوەی نەگواستوەتەوە.
لای خۆیەوە یاریزانەکەی پێشووی بەرشەلۆنە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لەبارەی گیانلەدەستدانی بڵاوبوونەتەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ستۆرییەكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،
"نابێت دەنگۆ هەرگیز بوونی هەبێت، من لێرەم، لەگەڵ خێزانەکەمدا، هەموو شتێک باشە، ڕێزگرتن زۆر گرنگە. خێزانێک و منداڵەکانم لە پشتەوەیە، بۆ ئەوەی ڕوون بێت، من باشم، لەژیاندام و باشم، سوپاس بۆ پشتگیری و پەیامە پەرۆشییەکانتان، با سەرنجمان لەسەر ئەو شتانە بێت کە بەڕاستی گرنگن".

ئیریک ئەبیدال لە ساڵی 1979 لە فەرەنسا لەدایکبووە، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێیە و بە سەرکەوتنەکانی لەگەڵ لیۆن و بەرشەلۆنە ناسراوە، 18 نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، لە ساڵی 2011 تووشی وەرەمی جگەر بوو، لە ساڵی 2012 نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ ئەنجامدرا، دواتر بە گەڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێش و گەڕایەوە بۆ یاریکردن.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی