ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە مسوڵمانبوونی ئێرلینگ هالاند نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ماوەی ٢٤ کاتژمێرە ڤیدیۆیەکی ئێرلینگ هاڵاند بڵاوبۆتەوە کە تیایدا دەڵێن بووە بە موسڵمان و شەهادە دەهێنێت…تاوەکو ئێستا دیار نییە ڤیدیۆکە زیرەکی دەستکردە".
ڕاستییەکە:
ئەو ڤیدیۆیەی کە گوایە یاریزان هالاند نیشاندەدات و دەبێتە موسڵمان، ڕاستەقینە نییە و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لەکاتی پشکنینی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری ڤیدیۆ، ئەنجامەکان دەریانخست کە ناڕاستەقینە، و بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی موسڵمانبوونی یاریزانی نەرویجی ئێرلینگ هالاند، بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی لە وێبگەڕەکانی گەڕان، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، جگە لەوەش هەژماری فەرمی ئێرلینگ هالاند هیچ ڕاگەیاندنێکی هاوشێوەی تێدا نییە، هەروەها هیچ ماڵپەڕێکی هەواڵی تایبەت بە تۆپی پێ هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردووەتەوە.
هەروەها بە ئەنجامدانی گەڕئنی پێچەوانە بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە لەلایەن هەژمارێک لەسەر پلاتفۆرمی تیک تۆک لە بەرواری 9ی ئازاری 2026 بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لە خانەی وەسفی ڤیدیۆکە ئاماژەی پێدراوە کە ناوەڕۆکی میدیای تێدایە کە بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، هەروەها لە بایۆی هەژمارەکە ئاماژەی پێداوە کە هەژماری فەرمی ئێرلینگ هالاند نییە، بەڵکو ئەکاونتی هەوادارانە.

ئێرلینگ هالاند کێیە؟
ئێرلینگ هالاند یاریزانێکی تۆپی پێی نەرویجییە و لە 21ی تەمموزی 2000 لە شاری لیدزی ئینگلتەرا لەدایک بووە. نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی نەرویج دەکات. پێشتر لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند یاری کردووە و لە ساڵی 2022 بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە ڕووی لە یانەی مانچستەر سیتی کردووە و تا هاوینی 2027 لەوێ دەمێنێتەوە، لە وەرزی 2022-2023 نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ مان سیتی بەدەستهێناوە.
- لينك 1
- لينك 2
- لينك 3
- لينك 4
- لينك 5
- لينك 6
- لينك 7
- لينك 8
- لينك 9
- لينك 10
- لينك 11
- لينك 12
- لينك 13
- لينك 14
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی