ئایا ناسر خلێفی بەڵێنی داوە کە کەناڵەکانی BeIN Sports بکات بەخۆڕایی بۆ ماوەی ساڵێک ئەگەر پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ناسر خلێفی قەتەری سەرۆکی تۆڕی کەناڵی beIN و یانەی پاریس سانجێرمان پەیامنێر: هێشتان هەر لەسەر بەلێنەکەی خۆتی، سەبارەت بەبێ بەرامبەر کەناڵەکان بەبێ بەرامبەر بکەیەوە؟ ناسر خلێفی:"من لەسەر بەڵێنەکەی خۆم، ئەگەر ئەم وەرزە پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە ئەوا هەموو کەناڵەکانی beIN لە هەموو وڵاتانی عەرەبی بە خۆڕایی بۆ ماوەی ساڵێک دەکەمە فری".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی خلێفی بەڵێنی نەداوە بە کردنەوەی BeIN بێ بەرامبەر بۆ ماوەی ساڵێک بەبۆنەی بردنەوەی یانەی پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنسلیگ.
تیمەکەمان لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵەی خراوەتە پاڵ ناسر خلێفی قەتەری سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان و گروپی میدیایی beIN، هیچ سەرچاوەیەکمان بۆ ئەم بانگەشەیە نەدۆزیەوە، بەو پێیەی نە گروپەکە و نە یانەکەش هیچ هەواڵێکی لەو جۆرەیان ڕانەگەیاندووە، هەروەها هیچ چاوپێکەوتن و لێدوانێکی خلێفیمان نەدۆزیەوە کە تێیدا ئەو هەواڵە ڕابگەیەنێت.
سەبارەت بەوێنە هاوپێچکراوەکە لە ڤیدیۆیەکی ساڵی 2023 وەرگیراوە، کە تێیدا خلێفی لە کەناڵی beIN Sports دەرکەوت و ستایشی ئاستی تۆپی پێی ئەفریقای کرد و بەڵێنی پشتگیری زیاتری لە پەراوێزی یارییەکانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە نێوان ویداد مەغریبی و ئەلئەهلی میسری داوە.
شایەنی باسە ئەم هەواڵە ساختەیە چەند ساڵێکە بڵاودەکرێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ سەرچاوەیەک هەبێت کە پشتڕاستی بکاتەوە،پێشتر لە ساڵی 2020 و 2021 ڕاستییەکەیمان ڕوونکردوەتەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەمساڵ دوای ئەوە دێت کە یانە پاریسییەکە سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە و خۆی ئامادە کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی