ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە بەناونیشانی "کۆمەڵێک چەتە بەدیل گیران کە ویستوویانە دزە بکەنە گەرەکەکێکی کورد نشین لە حەلەب"؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "کۆمەڵێک چەتە بەدیل گیران ویستیان دزە بکەنە ناو گەڕەکە کورد نشینەکانی حەلەب".

ڕونکردنەوە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، بڵاوکەرەوەکان وایان ئیدیعا کردووە گوایە دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزی چەکداری بەرەی نوسرەیە لە سوریا.
واتا ڤیدیۆکە کۆنە و ئەوانەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون کۆمەڵێک چەتەی بەدیل گیراونین کە ویستوویانە دزە بکەنە گەڕەکێکی کوردنشین لە حەلەب.

ئەمەش دوای هێرشەکەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دێت بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی سوپای سوریا لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2024، ، ئەو هێزانە ڕۆژی هەینی 29ی تشرینی دووەمی 2024 کۆنتڕۆڵکردنی یەکەم گەڕەکی شاری حەلەبیان ڕاگەیاند دوای کۆنترۆڵکردنی لادێکانی ڕۆژئاوای شاری حەلەب بە تەواوی، چەندین لایەنی چەکدار، دیارترینیان (دەستەی تەحریری شام) گروپە هاوپەیمانەکانی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەکەن کە ناویان لێناوە "ردع ئەلعدوان".