ئایا ئەکتەری ناوداری ئەمریکی مێل گیبسۆن لە ڕێگەی پۆستێکی فەیسبووکەوە پێشبینی لەناوچوونی ئیسرائیل کردووە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەیەکی شاشەی هەژمارێکی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە بەناو و وێنەی ئەکتەری ئەمریکی (مێل گیبسۆن) کە وێنەکە ئاڵای ئیسرائیلە ئەستێرە شەش لاکە گۆڕاوە بە کاتژمێرێکی لمی، لەگەڵ دەقێک کە بە کوردی دەبێتە "بەم زووانە کۆتاییە خۆشیان دەزانن، بۆیە دەیانەوێت هەمووشتێک لەسەر ڕێیان تێکبدەن".

ڕاستییەکە
ئەو گرتەی شاشەیە ساختەیە، لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو پۆستەی گوایە بڵاوکراوەتەوە ،بۆمان دەرکەوت کە بوونی نییە لە فەیسبووک، هەروەها گرتەی شاشەکە لە گشت پۆستەکان هەمان شێوە و زانیاری هەیە ئەوەش دەیسەلمێنێت کە تەنها یەک کۆپی لێ دروستکراوە و بڵاوکراوەتەوە.

هەروەها نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە بیسەلمێنێت گیبسۆن لێدوانی هاوشێوەی دابێت، هەروەها ئەو ئەکتەرە هیچ هەژمارێکی هاوشێوەی نییە لە فەیسبووک، و نەگەشتین بەهیچ هەژمارێکی فەرمی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.