ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چیە کە گوایە ئەکتەری ئینگلیزی جەیسن ستاتام ئاڵای فەلەستین لەسەر سەیارەکەی دادەنێت؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئەکتەری ئینگلیزی (جەیسن ستاتام) ئۆتۆمبێلەکەی بە ئاڵای فەلەستین دەڕازێنێتەوە وەکو پشتگیریەک بۆ فەلەستین.

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە نادروستە،بەو پێیەی ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت (جەیسن ستاتام) نیە وەکو ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێ، لە کاتی وردبوونەوە لە ڤیدیۆکە دەتوانی تێبینی بکەی کە ئەو کەسەی دەردەکەوێت جەیسن ستاتام نیە، بەڵکو کەسێکە شێوەی لەو دەچێت.

قد تكون صورة ‏‏‏شخص واحد‏، و‏سيارة‏‏ و‏طريق‏‏

هەروەها لە کاتی گەڕانەوە بۆ هەژمارە فەرمیەکانی ئەو ئەکتەرە لەم دواییانەدا هیچ شتێکی بڵاونەکردووەتەوە کە پشتگیری خۆی بۆ فەلەستینییەکان دەربخات،کۆتا بڵاوکراوەی لە بەروار 10 تشرینی یەکەمی 2023،کە وێنەیەکی سێلفیە و لە پشتیەوە چەند ئامێرێکی وەرزشکردن دەردەکەوێت.