ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە شوێنی بە ئامانجگرتنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ئیسماعیل هەنیە نیشان دەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ڤیدیۆ ؛ دیمەنێن جهێ کوشتنا ئیسماعیل هەنیە ببینە پشتی کو هاتیە مووشەکبارانکرن ل تەهرانا پایتەختێ ئیرانێ".

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و شوێنی بە ئامانجگرتنی (ئیسماعیل هەنیە) سەرۆکی جوڵانەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینی (حەماس) نیشان نادات، ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی نیسانی 2024، کە دارووپەردی کونسوڵخانەی ئێرانە لە دیمەشق، دوای ئەوە بۆردومانکرا و بەهۆیەوە لایەنیکەم 5 قوربانی لێکەوتەوە ئەوەش بە پێی وتەکانی باڵیۆزی ئێران لە سووریا، کە لۆمەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی دەکرد.

ئیسماعیل هەنیە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 31 تەمموزی 2024 لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ شەر شوێنی مانەوەی لە تەهران کوژرا، ئەوەش دوای ئەوەی بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، بەپێی ئەوەی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە، میدیاکانی ئێران ئاماژەیان پێداوە کە هەنیە نزیک کاتژمێر دووی بەیانی کوژراوە، هەروەها ئاماژەیان پێداوە کە لە بارەگایەکی سەربازە دێرینەکان ماوەتەوە لە باکووری تەهران.

حەماس ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە کە دەستی ئەوانی لە پشتە، لە کاتێکدا سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە "وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانە ناداتەوە کە لە میدیا بیانیەکان بڵاودەکرێتەوە"، ئەوەش دوای ئەوەی داوای لێکرا کە وەڵامی ئیدیعاکەی (حەماس) بداتەوە کە دەڵێت هەنیە لە "بۆردومانێکی زایۆنی" کوژراوە لە تەهران، ئەوەش بەپێی ئاژانسی CNN.

إسماعيل عبد السلام أحمد هنية والمكنى (أبو العبد)، من مواليد غزة 1962.
ئیسماعیل عەبدولسەلام ئەحمەد هەنیە ناسراو بە (ئەبو عەبد)، لە دایک بووی ساڵی 1962 لە غەزە.
لە ساڵی 2006 پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی لە دەسەڵاتی فەلەستین وەرگرتووە.
هەنیە لە ساڵی 2017 بە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس هەڵبژێردرا لە شوێنی خالد مشعەل.