ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ڕاکردنی سەربازانی ئیسرائیلە لە ترسی مشک؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت:"لەترسی مشک .لەکوردەواریداوتراوەبەکەسێک کەترسنۆک بێت ئەڵێی جولەکەیەجالەم دیمەنەدابۆت معلوم دەبێت کەوایە.سەربازانی سوپا تێکشکاوەی زایۆنی کە هەرچی تاوان و وەحشیگەریی هەیە لە غەزە ئەنجامیانداوە .چۆن لە ترسی مشکێک قیژەقیژیانەو ڕائەکەن".

ڕاستيه‌كه‌
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ناگەڕێتەوە بۆ ڕاکردنی سەربازانی ئیسرائیل لە ترسی مشکێک وەکو ئیدیعا کراوە.

لە کاتی گەڕان بۆ ڤیدیۆکە گەشتین بە چەندین گرتە ڤیدیۆی هاوشێوە کە لە هەمان شوێن تۆمارکراوە و دەستەواژەی Airsoftی لەگەڵ بەکارهاتووە بە گەڕانی زیاتر بۆمان دەرکەوت کە یارییەکی لاساییکردنەوەی سەربازیە، کە یاریزانەکان شەڕێکی ساختە دەکەن بە بەکارهێنانی چەک و تاکتیکی سەربازی.

پێچەوانەی پەینت بۆڵ(Paintball) یاری ئەیرسۆفت تۆپی خڕی بچووک بەکاردەهێنن کە لە پلاستیکی توند دروستکراوە، هەروەها ئەو چەکانەی بەکاری دەهێنن کۆپیەکی هاوشێوەی ڕاستەقینەکەیە لە قەبارە و شێواز.

هەروەها ئاماژەمان پێدا کە دەستەواژەی (Beit Dagan) چەندین جار دووبارە بووەتەوە لە ناونیشانی ئەو ڤیدیۆیانەی لەلایەن هەژمارە ئیسرائیلیەکان بڵاوکراوەتەوە.