ئایا ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە ئەکتەری میسڕی حوسێن فەهمی نیشان دەدات لەگەڵ هاوسەرەکەی مریەم عەلای نمایشکار؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "حوسێن فەهمی ئەکتەری نێوداری میسری لەگەڵ لەگەڵ مریەم عەلا زەواجی کرد..مریەم پیشەی مانکەن (ڤیتڕین-نمایشکاری جلک و بەرگە).

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو وێنەیە پێشتر لەلایەن نمایشکار (مریەم عەلا) بڵاوکراوەتەوە لە سەر هەژمارە فەرمیەکەی لە ئینستاگرام لە ساڵی 2023 لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "کار کردن لەگەڵ حوسێن فەهمی شانازیە بۆم".
 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by Mariamaalaa (@maariamaalaa)

 

هەروەها پێشتر لەگەڵ چەندین ئەکتەری بەناوبانگ وێنەی بڵاوکردوەتەوە لە پشت کامێرا لە کاتی کارکردن لەگەڵیان.
 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by Mariamaalaa (@maariamaalaa)

 

 

 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by Mariamaalaa (@maariamaalaa)

 


هەروەها (مەریەم) گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ چەندین ڕاپۆرتی کەناڵی جیاواز کە تێیدا هەواڵی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەر (حوسێن فەهمی) ڕەتدەکاتەوە.
 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by Mariamaalaa (@maariamaalaa)

 


هەروەها ئەو ئەکتەرە هەواڵی هاوسەرگیریکردنی ڕەتکردوەتەوە لە ڕێگای ماڵپەڕی (عەینی ئەخباری) و دوپاتی کردۆتەوە:

 

"ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک لە ماڵپەڕە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە هاوسەرگیری کردنم درۆن و دوورن لە ڕاستیەوە".