ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی مووچە لەلایەن سووریەکانەوە لە تورکیا؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هاوڵاتیانی سووریا لە تورکیا مووچەکانیان وەردەگرن".
ڕاستییەکە
ئەو پۆستەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون سووری نین لە تورکیا وەکو ئیدیعا کراوە، دەتوانی سەرنجی ئەو دراوە بدەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە دراوی ئێرانە و بە سەرنجدانی زیاتر دەتوانی ببینیت کە وێنەی سەرۆکی ڕێبەری شۆڕشی ئێران (خومەینی) لەسەرە، هەروەها شێوازی پۆشاکی ئافرەتەکان تایبەتە بە ئافرەتانی ئێران.
لەگەڵ ئەوەشدا گرتە ڤیدیۆییەکە لە عێراق تۆمارکراوە، بە دیاریکراوی لە شەقامی سیدرە لە پارێزگای کەربەلا، یەکێک لە خۆبەخشانی تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی ڕۆشت بۆ هەمان ئەو شوێنەی ڤیدیۆکەی لێ تۆمارکراوە و چەند وێنەیەکی شوێنەکەی گرت کە هەمان وردەکارییەکانی تێدا دەردەکەوێت، وەکو:-
1-شوێنێ ئاڵوگۆڕی دراوەکە و مۆلیدە بچوکەکەی پێشی.
2-باڵەخانەکانی لە وێنەکە دەردەکەون (هۆتێل،دوکانی چەرەسات).
3- دارەکان.
4- فرۆشگای یارییەکان کە لە تەنیشت دوکانی ئاڵوگۆڕەکەیە.
لەلای خۆیەوە (سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی زانیاریە چەواشەکارەکان) سەربە خزمەتگوزاری پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە، لە ڕێگای بەیاننامەیەک کە لە بەرواری 13 حوزەیرانی 2024، بڵاوکرایەوە، دلنیای دا کە "ئیدیعای وەرگرتنی مووچە لەلایەن سووریەکانەوە لە تورکیا ڕاست نییە".
Bazı sosyal medya hesaplarında paylaşılan görüntülerle ilgili, “Türkiye’de maaş alan Suriyeliler” iddiası doğru değildir.
Bahse konu görüntülerin Türkiye ile herhangi bir ilgisi bulunmamaktadır.
Görüntülerin geçtiğimiz ay sosyal medyada, "Irak'ta Şii Vakfı tarafından hazırlanan… pic.twitter.com/hdjI8SozB7— Dezenformasyonla Mücadele Merkezi (@dmmiletisim) June 12, 2024