ئایا ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەکردنی ڕووداوی مردنی منداڵێکە لە غەزە لەلایەن فەلەستینییەکانەوە؟

ئەو هەژمارانی دژی غەزەن، وێنەیەکیان بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ دەقێکی گاڵتەجاڕی کە دەڵێت" سەرەڕای ئەوەی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کوژراوە، یەکێک لە کوژراوانی غەزە لە گۆڕەکەی هەڵدەستێتەوە بۆ وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکەی".
ڕاستییەکە
ئەو پۆستەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگێکی خۆگۆڕینی منداڵان لە کاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی (هالوين) لە تایلاند لە ساڵی 2022،نەک دروستکردنی دیمەنی ساختەی ئەو ڕووداوانەی لە غەزە ڕوودەدەن وەکو ئیدیعا کراوە.
وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ منداڵێک بەناوی(Fei) کە کفنێکی لەبەرە لەگەڵ کارتۆنێکی گەورە گوایە تابووتە، دایکی منداڵەکە چەندین وێنەی فای و خوشکەکەی بڵاوکردوەتەوە کە خۆی وەکو تارمایییەکی مردوو گۆڕی بوو، لەسەر هەژمارەکەی لە فەیسبووک.
