ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چیە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پاڵپشتی خۆی بۆ منداڵانی غەزە دەردەبڕێت؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێک ئاڕاستەی منداڵانی غەزە دەکات :من یاریزانێکی بەناوبانگم بەڵام ئێوە پاڵەوانی ڕاستەقینەن.
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیە دەستکاری کراوە و وشەی غەزەی بۆ زیادکراوە و خراوەتە شوێنی سووریا، ڤیدیۆ ڕەسەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016،کاتێک (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) پەیامێکی ئاڕاستەی منداڵانی سووریا کرد کە ململانێی سووریا کاریگەری لەسەریان هەبوو.
ململانێی ناوخۆیی سووریا لە ساڵی 2011 سەریهەڵدا لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندان لە چەندین شاری سووریا بۆ داواکردنی ئازادی و ئازادکردنی زیندانە سیاسیەکان و کۆتایی هێنان بە باری لەناکاو، لەگەڵ کاتدا داواکاریەکان زیادیکرد هەتاکو گەشتە داواکاری "ڕوخاندنی ڕژێمی سەرۆکی سووریا (بەشار ئەسەد)".