ڕاستی هەواڵی گیانلەدەستدانی سەلمان کوڕی عبدالعزیز پاشای سعەدیە چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "خانەوادەی شاهانەی سعودیە ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی کۆچی دوایی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی هیچ سەرچاوەیەکی عەرەبی یاخود نێودەوڵەتی هەواڵی هاوشێوەی نەگواستەتەوە، ئەوەی ڕوویداوە دیوانی پاشای سعودیە ڕایگەیاندووە کەوا پاشا پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە دەرکەوتووە کە هەوکردنی سییەکانی هەیە، بۆیە بڕیاردراوە بە دانانی بەرنامەیەکی چارەسەر بۆ پاشا کە پێک دێت لە دژە هەوکردن تا ئەوکاتەی چاک دەبێتەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی سعودیە لە بەرواری 19 ئایاری 2024.

 

بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ هەواڵی گیانلەدەستدانی سەرۆکی ئێران (ئیبراهیم ڕەئیسی) لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوەڵانی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان.

جێی باسە بەیانی ئەمڕۆ 21 ئایاری 2024، لە شاری تەبرێزی ئێران ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پرسەی سەرۆکی ئێران و هەوەڵانی بەڕێوەچوو، و بۆماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.