ئایا ڤیدیۆکە کەسێک نیشاندەدات کە زلەیەک لە ترەمپ دەدات لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "کوردێک هێرش ئەکاتە سەر ترەمپ و ڕائەکات، لەسەر ئەوە قسەی بە ژنی کورد وتووە".

 ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ڕاستی نیە، ڤیدیۆ ڕەسەنەکە دەستکاری کراوە بە زیادکردنی کەسێک گوایە لە پشتەوە زلەیەک لە دۆناڵد ترەمپ دەدات، ڤیدیۆ ڕەسەنەکە لە ساڵی 2016 تۆمار کراوە لە ویلایەتی (ئۆهایۆ) کاتێک ترەمپ وتارێک پێشکەش دەکات و یەکێک لە ئامادەبووان هەوڵدەدات ئەو بەربەستە ئەمنیە ببەزێنێت کە دەوری سەکۆکەی داوە.

پیاوەکە دەستگیرکرا بە تۆمەتی ڕەفتاری ناڕێک و نانەوەی ئاژاوە، هەروەها ترەمپ تۆمەتباری کرد بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش.