ئایا ڤیدیۆکە قوتابیانی کۆلێژی شیراز نیشان دەدات لە ئێران دوای بەکارهێنانی مادە بێهۆشکەرەکان؟
![](https://t4p-storage.eu-central-1.linodeobjects.com/jAJtgd9rn3wkkKoYujqPfPjyWTtOai8J0A7hxzcQ.png)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ل زانكۆیا ئازاد یا باژێڕێ شیراز ل وەلاتێ ئیرانێ، سێ كەسان جۆرەكێ نوی یێ ماددێن هۆشبەر دناڤ قۆتابییان دا بەلاڤكرن".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە ،بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیە کۆنە و لە ساڵی 2019 بڵاوکراوەتەوە کە لە قوتابخانەیەکی وڵاتی (مەغرب) تۆمارکراوە، بە پێی لێدوانەکانی ئەو کاتە ئەو حاڵەتە پەیوەندی نیە بە مادە هۆشبەرەکانەوە بەڵکو حەڵەتێکی هیستریایە بەهۆی گۆڕان لە جەستەیان و بارگەی سۆزداری، هەروەها هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی یاخود بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانیان پێوە دیار نییە.
![](/images/real_sources_ku.png)
![](/images/fake_sources_ku.png)